سه‌ندوقی دراوی جیهانی: له‌رووی گرانییه‌وه‌ توركیا له‌ دوای عێراقه‌وه‌یه‌

رێژه‌ی گرانی له‌ توركیا نزیك له‌ سه‌دا 14یه‌.


سه‌ندوقی دراوی جیهانی راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ئابووری توركیاوه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ قه‌یرانی دارایی له‌ توركیا بووه‌ته‌ هۆكاری زیادبوونی بێكاری و گرانی.
له‌ به‌رده‌وامی راپۆرته‌كه‌ی سه‌ندوقی دراوی جیهانیدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ نرخه‌كان به‌ شێوه‌ی رۆژانه‌ له‌ توركیا گران ده‌بن و دۆخه‌كه‌ گه‌یشتووته‌ ئاستێك كه‌ به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی توركیا توانای دابین كردنی بژێوی ژیانیان نه‌ماوه‌.
سه‌ندوقی دراوی جیهانی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حاڵیحازر رێژه‌ی گرانی له‌ توركیا سه‌دا 13.6 و ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ كه‌ توركیا له‌ رووی گرانییه‌وه‌ به‌دوای عێراق بكه‌وێت. عێراق كه‌ وڵاتێكه‌ ساڵانێكی دوور و درێژه‌ گیرۆده‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی ناوخۆییه‌ خاوه‌ن سه‌دا9.6ی گرانییه‌.
ئه‌رده‌لان گۆران