كۆرۆنا فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كوژێت

له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

دوێنێ سێشه‌ممه‌ لیوا محه‌مه‌د عه‌لی حه‌قبین یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانی فه‌یله‌قی قودس-ی سه‌ربه‌سوپای پاسدارانی ئێران، به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه‌  كه‌ لیوا محه‌مه‌د عه‌لی حه‌قبین یه‌كێك بووه‌ له‌ راوێژكاره‌ باڵاكانی سوپای پاسداران له‌ سوریاو عێراق،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی به‌شداری له‌شه‌ڕه‌كانی دژی تیرۆر كردووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لیوا محه‌مه‌د حیجازی، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. به‌مه‌ش له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار