قائیمقامییه‌تی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ لەکاتی هەبوونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ لیژنە هاوبەشەکان

قائیمقامییه‌تی سلێمانیی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ لەکاتی هەبوونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه‌ بکەن.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت یان به‌دانه‌پۆشراوی بگوازرێته‌وه‌ لیژنه‌كان شوێنه‌كه‌ و شۆفێره‌كه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2021.4.23) له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پێشتر له‌رێگه‌ی سه‌ردانی لیژنه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ دوكان، ماركێت، كۆگا و كارگه‌كانی ئاو، ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك‌ ئاوی له‌ده‌به‌نراو‌ له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت یان له‌كاتی گواستنه‌وه‌یدا دانه‌پۆشراو بێت قائیمقامیه‌تی سلێمانی  شوێنه‌كه و شۆفێره‌كه‌ش‌  روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی:"پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان، له ‌بری كلۆر ‌ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌به‌كان به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، ئۆزۆنه‌كه‌ شی ده‌بێته‌وه‌ بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2)  به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات".

رونیكرده‌وه‌:"به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوی ناو ده‌به‌كه‌‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ‌و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردوه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو به‌دانه‌پۆشراوی ده‌گوازنه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی بكات و ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر دابنێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

لەکاتی هەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه‌ بکەن.

س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی