ئه‌مرۆ 23ی نیسان رۆژی جیهانی كتێبه‌

له‌ ساڵی 1995 رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا، رۆژی 23ی نیسان وه‌ك رۆژی جیهانیی كتێب بناسێندرێت.

23ی نیسانی هه‌موو ساڵێك به‌ رۆژی جیهانیی كتێب ناسراوه‌، له‌ ساڵی 1995 رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا، رۆژی 23ی نیسان وه‌ك رۆژی جیهانیی كتێب بناسێندرێ.

هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان چالاكی جۆراوجۆر ساز ده‌كرێت  بۆ هاندانی خه‌ڵك به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كتێب بكڕن و بیخوێننه‌وه‌ تا زیاتر هۆشیار ببن و زیاتر بزانن.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆژه‌ هۆكاره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێ كه‌سی به‌ناوبانگی ئه‌ده‌بیات واته‌ (میگێل دی سێرڤه‌نتێس ،ولیام شكسپیر و ئینكا گارسێلاسۆ دێلا ڤیگا) له‌هه‌مان رۆژ و له‌ ساڵی 1616ی زاینی كۆچی دواییان كردووه‌.

ئامانجی یونسكۆ له‌ دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ تایبه‌ته‌دا بۆ نووسه‌ران و كتێبه‌كانیان مایه‌ی دڵخۆشی بوو، به‌تایبه‌ت بۆ پاراستنی ماف و كۆپی نه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م رۆژه‌ بۆنه‌یه‌كی پیرۆزو یادێكی به‌رزه‌ بۆ سه‌رجه‌م نووسه‌ران و وێنه‌كێشه‌كان.
هه‌موو ساڵێك رێكخراوی یونسیكۆ و ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌ر سێ كه‌رتی سه‌ره‌كی، به‌رهه‌مهێنانی كتێب، ناوه‌نده‌كانی وه‌شاندن و فرۆشیارانی كتێب و كتێبخانه‌كان ده‌كه‌ن.

هاوكات به‌ هۆی قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ واده‌ی كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كتێب دواده‌خرێت یاخود له‌ كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ناچن.

ئا- كامران