وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هه‌ولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیاره‌ سبه‌ی سەردانی عێراق بكات، بڕیاریشە رۆژی سێشەممە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردووەتەوە، سبه‌ی یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ناوچەكە سەردانی قەتەر و عێراق دەكات.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووداوی راگەیاندووه‌، دوای سەردانەکەی بەغدا بڕیارە رۆژی سێشەممە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بێتە هەرێمی کوردستان.