شێخێكی تونسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی كرده‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان

سیستانی پێشبینی ده‌كات رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت

شێخ محه‌مه‌د ئه‌لهنتاتی كه‌ خه‌ڵكی وڵاتی تونسه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی كرده‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و له‌ لایڤی راسته‌وخۆی فه‌یسك بووك خواردنی خوارد.

هه‌نتاتی جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12-5-2021 یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌وال و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌، چونكه‌ له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقا مانگ بینراوه‌ .

به‌گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ئه‌مه‌ ساڵی دووه‌مه‌ ئه‌و شێخه‌ تونسییه‌ پێچه‌وانه‌ی دارولفه‌توای تونس واده‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، پێشبینی ده‌كات رۆژی پێنجشه‌ممه‌ مانگ به‌ چاو ببینرێت، بۆیه‌ رۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت.

 شایانی باسى دوێنێ پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13-05-2021  وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ كوردستان راگه‌یاند.