ئەمڕۆ لای شیعەکانی عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزه‌

ئەمڕۆ هه‌ینی 14-5-2021 یه‌كه‌می رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ لای شیعه‌كانى ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق .
رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی سستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان له‌ عێراق ڕایگەیاند:  بەھۆی ئەوەی نەتوانراوە بە چاو مانگ ببینرێت، ڕۆژی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزان ده‌بێت و ڕۆژی ھەینی، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.