چه‌كدارانی سه‌ریا سه‌لام به‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ چه‌كدارانی سه‌ریا سه‌لام  بۆپاراستنی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ده‌مه‌و عه‌سر بكرێت ،به‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی ته‌حریرو ناوچه‌ی سنه‌ك به‌ ئاراسته‌ی هاتن و چوون بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر داخراون.

شایانی باسه‌ دوێنێ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند :به‌و پێیه‌ی كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵگیراوه‌، با سبه‌ی له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین سازبكرێ. ته‌نها ئاڵای فه‌ڵه‌ستین له‌ كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌ و ئاڵای ئیسرائیلی زایۆنیی و ئه‌مریكا بسوتێندرێن.