سایلۆی مه‌خموور ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیاران ده‌كات

به‌رێوه‌به‌ری سایلۆی مه‌خموور رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران ده‌ست پێ ده‌كات.

عه‌لی عه‌تیه‌ به‌رێوه‌به‌ری سایلۆی مه‌خموور به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 2021/5/20 ده‌رگای سایلۆی مه‌خموور به‌رووی جوتیارانی سنووری مه‌خموور و گوێر و قه‌راج و كه‌ندێناوه‌ ده‌كرێته‌وه‌، وه‌رگرتنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران ده‌ست پێ ده‌كات.

پ: كارزان كاكل