برنجی پاکستانی لە بەشە خۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێت

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت: لە ساڵی نوێدا بۆ یەکەم جار برنجی پاکستانی هاتووە لە ڕێگای بریکارەکانەوە لە شاری سلێمانی دابەش کراوە و لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش لە چەند ڕۆژی داهاتووی دابەش دەکرێت.

سەبارەت بەبەشە ئاردی مانگانەشەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی  ئاماژەی بەوەدا بەشە ئاردی مانگی پێنج لەم ھەفتەیەدا لە هەولێر دابەش دەکرێت و لە سلێمانی و دهۆکیش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردن دەکرێت، هەروەها دابەشکردنی کەرەستەکانی دیکەی وەک: شەکر و زەیتیش بەردەوام دەبێت.