ئه‌و ئافره‌ته‌ی راگه‌یاندبوو به‌یه‌ك سك 10 منداڵی بووه‌ ده‌ستگیركرا

له‌ رۆژانی رابردوو ،له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار و ماڵپه‌ره‌ جیهانییه‌كان  هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ ،گوایه‌ ئافره‌تێكی ئه‌فریقی به‌ ناوی (گۆشایمه‌ سیتهۆل) ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌ یه‌ك سك 10 منداڵی بووه‌، كه‌ حه‌وت كوڕ و سێ كچن.

دوای به‌دواداچوونی ده‌سه‌ڵاتداران  ده‌ركه‌وتووه‌ ، ئه‌م ئافره‌ته‌ نه‌ك 10 منداڵ ،به‌ڵكو هه‌رله‌ بنه‌ڕه‌تدا دوو گیان نه‌بووه‌ ،بۆیه‌ سه‌رتاپای هه‌واڵه‌كه‌ راست نه‌بووه‌و هه‌موو جیهانیشی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م دۆریه‌ ئێستا گۆشایمه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌  ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

به‌پێی گوته‌كانی هاوسه‌ری گۆشایمه‌ كه‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و بانگه‌شه‌ی خێزانه‌كه‌م مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌ بووه‌ ببێت به‌ ملیۆنێر، به‌ڵام نه‌یزانی په‌تی درۆ كورته‌" .

ژێده‌ر- الیوم السابع

ئا- كامران