به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر، كۆتایی به‌ خولی حەوتەمی مەشقی هێزەکانی یەکەی 80 هێزەکانی پێشمەرگە هات


به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 2021.6.21، به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هه‌ولێر و نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی ھەشتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گوێڕى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌به‌رپرسانی سه‌ربازی، له‌ڕێوره‌سمیكی شایسته‌دا لە فێرگەی مەشقی پیادەی هەولێر، كۆتایی به‌ خولی حەوتەمی پێشمەرگەکانی سەر بە یەکەی 43ی فەرماندەیی هەڵگوردی هێزەکانی یەکەی 80 هێنرا.
به‌شداربووانی خوله‌کە ماوەی 3 مانگە مەشق و راهێنانیان بینیوە و تێیدا پۆلێک لە پێشمەرگە و ئەفسەران لەو خولە ده‌رچوون کە لەلایەن فەرماندەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە، جۆری مەشقەکانیشيان بریتی بووه‌ له‌ مەشقی بنەڕەتی، چەکی سووک، چەکی مامناوەند و مەشقی کۆماندۆ، جۆرە مەشقێکی دیکەش کە لەوم خولە بینیویانە دابەزین بووە لە هێلیکۆپتەر کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەو مەشقە بە هێزەکانی پێشمەرگە کراوە، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ پەروەردەی سەربازی.