به‌ ڤیدیۆ.. چین باڵه‌خانه‌یه‌كی 10 نهۆمی له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا دروست كرد


وڵاتی چین به‌دروستكردنی باڵەخانەیەکی 10 نهۆمی لەماوەی یەک ڕۆژدا، هه‌موو جیهانی سه‌رسام كرد.

ئه‌م باڵەخانەیه‌ كه‌ لەلایەن کۆمپانیای "بۆرد"ی بیناسازی لەشاری "چانگشای"ی دروستکراوە ، توانرا تەنها لەماوەی 28 کاتژمێر و 45 خولەکدا تەواو بکرێت.
كۆمپانیایه‌كه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك دروستكردوه‌ كه‌له‌كاتی روودانی  بوومەلەرزەدا توانای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌بێت .
شایانی باسه‌ ئێستا ئه‌م شێوازه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی چین داخوازێكی زۆری له‌سه‌ره‌.
ئا- كامران
ژێده‌ر- البلاد