پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا كه‌ به‌ نارنجۆك رووبه‌رووی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌ته‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند.
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ص. ا) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (495) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: تۆمه‌تبار،  لە كاتی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەوە و نارنجۆكێكی دەستی گرتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام خۆشبەختانە نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە هەر زوو هێزەكانی پۆلیس لێی هاتنە دەست و وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت.
پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لە ئێستادا تۆمەتباری سەرەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و دراوەتە دادگا.