كتێبی "كولتوور و كێشه‌كانمان" بڵاوده‌كرێته‌وه‌

"كولتوور و كێشه‌كانمان" كتێبێكی نوێی  نووسه‌ر سه‌رۆ قادره‌  به‌م زووانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران.

نووسه‌ر له‌ كتیبَبی"كولتوور و كێشه‌كانمان" باسی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئێستای كوردستان ده‌كات.

كتێبه‌كه‌ له‌ چوار به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت:

به‌شی یه‌كه‌م : كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان.

 به‌شی دووه‌م: كولتوور وه‌ك بنه‌مای كۆمه‌ڵگای كوردستان.

 به‌شی سێیه‌م: گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان  و به‌جیهانیبوون ، فه‌رهه‌نگی باو..له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی تر

 به‌شی چواره‌م :په‌روه‌رده‌و فێركردن ، خورافه‌و ئه‌فسانه‌ ، ئه‌ستووره‌  له‌ژیانی ئه‌مرۆی كوردستاندا..چه‌ندین بابه‌تی تر..

ئا- كامران