له‌ كتێبخانه‌ی كارێز باس له‌ كتێبی "له‌زاری به‌ڵگه‌نامه‌وه‌" ده‌كرێت


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5-7-2021 له‌ شاری كه‌ركوك له‌ كۆرێك دا ، تیشكێك ده‌خرێته‌ سه‌ر  به‌رگی یه‌كه‌م له‌ كتێبی "له‌ زاری به‌ڵگه‌نامه‌وه‌"، له‌ نووسینی  خالید عه‌لی جاف  و پێداچوونه‌وه‌ی  تاریق كارێزی .
كۆڕه‌كه‌ له‌ كتێبخانه‌ی كارێز له‌ كاتژمێر  4 و نیوی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.  
هاتن بۆ هه‌مووانه‌.