كتێبی "نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت " بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

كتێبی "نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت" له‌ 21 چیرۆك پێك هاتووه‌ له‌ نووسینی دڵشاد كاوانی، چیڕۆكنووسه‌ به‌م زووانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران.

چیرۆكی (نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت) خه‌ڵاتی یه‌كه‌می چیڕۆكی فیستیڤاڵی ماڵی كتێبی له‌ هه‌ولێر به‌ده‌ست هێناوه‌.له‌نێوئه‌م كتێبه‌دا چه‌ندین ناونیشانی چیرۆكی ترله‌ خۆده‌گرێت وه‌كو : چیڕۆكی پیاوێكی ڕووت، تارای بووكی ئاشتی، دوانزه‌هه‌زاره‌مین بیره‌وه‌ری دوورترین شه‌وی دونیا، ئیمپڕاتۆریای ژن، نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت.

له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه‌ دڵشاد كاوانی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ ڕایگه‌یاند" (نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت) كۆكراوه‌ی سه‌رجه‌م چیڕۆكه‌كانی به‌رهه‌می ژیانی ئه‌ده‌بییه‌تی و ئه‌زموونی نووسینی پێش ڕۆمانی به‌ ڕێگاوه‌یه‌، كه‌ له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و  خوێنه‌رانی پێشوازییه‌كی باشی لێكرا".

كتێبه‌كه‌ ،له‌ لایه‌ن شۆڕش غه‌فوری دیزاینی به‌رگ و ناوه‌ڕۆكی بۆكراوه‌ له‌ (117) لاپه‌ره‌ پێك هاتووه‌.  

تێبینی نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت، براوه‌ی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می چیڕۆكی فیستیڤاڵی ماڵی كتێب. وه‌ك دووه‌مینكتێبی چاپكراوی چیڕۆكنووس و ڕۆماننووس دڵشاد كاوانی، له‌الیه‌ن ده‌زگای ڕۆشنبیری ماڵی كتێب چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك دا له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی تایبه‌تی ئه‌ده‌بی دا له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌وێته‌ به‌ردیدی خوینه‌رانی.یه‌كه‌می چیڕۆكی فیستیڤاڵی ماڵی كتێبی له‌ هه‌ولێر به‌ده‌ست هێنا.

سه‌رجه‌م چیڕۆكه‌كانی نێو كتێبه‌كه‌، به‌ شێوه‌ و ته‌كنیكی جیاوازه‌وه‌ نووسراون. زۆربه‌ی چیڕۆكه‌كانی نێو كتێبه‌كه‌ براوه‌ی یه‌كه‌م و باشترینی خه‌ڵاته‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی كوردستانن، له‌وانه‌ چیڕۆكی پیاوێكی ڕووت، تارای بووكی ئاشتی، دوانزه‌هه‌زاره‌مین بیره‌وه‌ری ، دوورترین شه‌وی دونیا، ئیمپڕاتۆریای ژن، نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دڵشاد كاوانی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت، كۆكراوه‌ی سه‌رجه‌م چیڕۆكه‌كانی به‌رهه‌می ژیانی ئه‌ده‌بییه‌تی و ئه‌زموونینووسینی پێش ڕۆمانی به‌ ڕێگاوه‌یه‌، كه‌ له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و خوێنه‌رانی پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.

هه‌روه‌ها گوتی: فكر و مه‌عریفه‌، كوشتن و خوێنڕشتن، گرفته‌ كۆمه‌اڵیه‌تییه‌كان و هه‌ژاری، ئازار و جه‌رمه‌سه‌رییه‌كانیكۆمه‌ڵگا و دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و گه‌ڕان به‌دوای شوناسی كوردی، ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م چیڕۆكه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ن. زۆربه‌ی چیڕۆكه‌كان پێشووتر له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان باڵوكراونه‌ته‌وه‌ و به‌شێكیان وه‌رگێڕدراونه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی. كتێبی )نۆبه‌ره‌ی مه‌رگم دیت( له‌ ساڵی ٢٠٢٠ له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕۆشنبیری ماڵی كتێب چاپكراوه‌ و به‌ڵام به‌ هۆی گرفتی دارایی و نه‌خۆشی كۆڕۆناوه‌ و وه‌ستانی چاڵاكییه‌كانی ده‌زگاكه‌،پڕۆژه‌ی كتێبه‌كه‌ دواكه‌وت و له‌ ساڵی ٢٠٢١ بۆ یه‌كه‌م جار كتێبه‌كه‌ به‌ دیزاین و به‌رگێكی جوانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.