ئه‌مڕۆ شه‌شه‌مین كه‌ڕنه‌ڤاڵی ماڵی كتێب به‌رێوه‌ ده‌چێت

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10-7-2021 به‌ به‌شداریی و ئاماده‌بوونی چه‌ندین نووسه‌ر، كه‌سایه‌تی، به‌رپرس و ھونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان ، شه‌شه‌مین كه‌ڕنه‌ڤاڵی ماڵی كتێب به‌رێوه‌ ده‌چێت.

به‌رنامه‌ی كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌ ده‌بێت:

- بڵاوكردنه‌وه‌ی 8 كتێبی نوێ

- خوێندنه‌وه‌ی شیعر و چیرۆك

-نمایشكردنی چه‌ند تابلۆیه‌كی شێوه‌كاریی هونه‌رمه‌ند ناز عه‌لی عه‌وڵا

- به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان:

وریا ئه‌حمه‌د، شه‌فیق حاجی خدر، فرمێسك مسته‌فا، سه‌ركه‌وت ڕه‌سووڵ، خه‌رمان هیرانی، هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د، ناز عه‌لی عه‌وڵا.

كات: ٠٥:٣٠ خوله‌كی ئیواره‌

شوێن: هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو ـ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد

33

ئا- كامران