ئه‌مریكا رێگە بەئێران دەدات بۆ دانەوەی قەرزه‌كانی


حکومەتی واشنتن ئاشکرایکرد، رێگە بەئێران دەدات پارە بلۆککراوەکانی بۆ دانەوەی قەرزی هەریەک لەژاپۆن و کۆریای باشوور بەکاربهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌دات، له‌و پاره‌یه‌ی له‌ لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ بلۆك كراوه‌، قه‌رزی كۆریای باشوور و ژاپۆنی پێ بداته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانیدا سه‌پاندووه‌، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی بیانی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ و هه‌ژماره‌ بانكییه‌كان و سامانی بلۆك ده‌كات.

روونیشیكردوەتەوە، لێخۆشبوونەكە ئەو گرێبەستانە دەگرێتەوە، كە پەیوەستن بە هەناردەكردنی كاڵا و كەلوپەلی دەرەوەی لیستی سزاكانی ئەمریكا.

لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاندووه‌، رێگەنادرێت هیچ بڕەپارەیەک بۆ ئێران بڕوات، تەنها رێگە بەدانەوەی ئەو قەرزانە دەدرێت.