تەندروستی عێراق: زیاتر له‌ 12 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: 12 هەزار و 180 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 26/7/2021، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 12 هەزار و 180 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون، له‌به‌رامبه‌ردا 9 هەزار و 966 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە،  60 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 564 هەزار و 828 کەس له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات.

هه‌ڵبه‌ته‌ تا ئێستا له‌ عێراق یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زارو پێنج سه‌د و بیست وسێ ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ خه‌ڵك دراوه‌.