مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین دەکات.

بەڕێز/ مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (حەمیدە خان)ی خوشکی بەڕێزتان.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە ھاوبەش و شەریکی خه‌متان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوشکی کۆچکردویشتان بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و به بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون


مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی٧ـی٢٠٢١