ئه‌شواق جاف: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق پێویستییان به‌ مه‌شق و راهێنان هه‌یه‌

ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق رایگه‌یاند: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا مایه‌ی سه‌قامگیرییه‌، چونكه‌ نه‌بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان بۆشاییه‌كی دروستكردووه‌ و هێزه‌كانی عێراقی وه‌كو پێویست ناتوانێت كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ بكات

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان تیڤی ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه‌ رووده‌دات له‌ ئاینده‌ زیاتر روون ده‌بێته‌وه‌، ئایا هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق ده‌كرێت یاخود نا، ئه‌و كات ده‌توانیین زیاتر روونكردنه‌وه‌ بده‌ین .

روونیشیكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق دیاره‌ ره‌خنه‌و هه‌ڕه‌شه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و به‌ره‌ی حكومه‌ت دیار نییه‌ به‌ چ لایه‌ك كۆتایی پێدێت .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كان مایه‌ی سه‌قامگیرییه‌، چونكه‌ نه‌بوونی هێزه‌كانی بیانی بۆشاییه‌كی دروستكردووه‌ و هێزه‌كانی عێراقی وه‌كو پێویست ناتوانێت كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ بكات ، با دروشمی سیاسی جیابكه‌ینه‌وه‌ به‌ دروشمی ئه‌منی .

ئه‌شواق جاف گوتیشی: عێراق پێویستی به‌ مه‌شق و راهێنان  هه‌یه‌  له‌ رووی لۆجستی و ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌وه‌. داعش هێشتا شانه‌ نوستووه‌كانی ماون ، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن چالاكیه‌كانیان زیندوو بكه‌نه‌وه‌ ، بۆیه‌ هاوپه‌یمانان پێویسته‌ كارا بن له‌گه‌ڵ كارابوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابین كه‌ هێزه‌كانی عێراقی بتوانن به‌رگری له‌ سنووری عێراق بكه‌ن له‌ مه‌ترسییه‌كان .

ئه‌شواق جاف ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ نابێت بڕیاری سه‌ربازییه‌كان له‌ سه‌ر بنه‌مای دروشمی سیاسی بێت.

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌شواق جاف روونیكرده‌وه‌ كه‌ مسجی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ بارودۆخی عێراق ناله‌باره‌ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
 
دارشتنی / سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا