نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 74 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2 ى 8 ى 2021 ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش( ته‌كساس) به‌ 73 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.
 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز