فرانس پرێس: نیوه‌ی دانیشتوانی یه‌كێتی ئه‌رووپا ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌

نیوه‌ی دانیشتوانی یه‌كێتی ئه‌رووپا به‌ ته‌واوی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ به‌مه‌ش یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ پڕۆسه‌ی كوتانی هاووڵاتیه‌كانی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا پێش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌ به‌دواداچونێكیدا و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماره فه‌رمییه‌كانی كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، نیوه‌ی دانیشتوانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكیسنی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ و به‌ ته‌واوی ڤاكسین كراون .

له‌ ناو وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا، وڵاتی ئیسپانیا به‌ له‌ سه‌دا په‌نجا و هه‌شت پۆینت سێ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ، ئیتالیا به‌ له‌سه‌دا په‌نجا و چوار پۆینت چوار به‌ پله‌ی دووه‌م، وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ سه‌دا په‌نجا ودوو پۆینت نۆ به‌ پله‌ی سێیه‌م و ئه‌ڵمانیا به‌ له‌سه‌دا په‌نجا و دوو پۆینت دوو به‌ پله‌ی چواره‌م دێت.

له‌ئێستادا یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌ سه‌رووی په‌نجا له‌سه‌دای دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتاوه‌ و به‌مه‌ش پێش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه كه‌ له‌سه‌دا چل و نۆ پۆینت حه‌وتی هاووڵاتیانی خۆیان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتاوه‌.

هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان له‌ كۆتان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا به‌دوور ده‌گرن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ سستی به‌روپێش بچێت.