نوێترین تۆێژینه‌وه‌: زانست پیرى دواده‌خا

 

 زۆر له‌ ئێمه‌ كاتێك ده‌گاته‌ ته‌مه‌نێك گله‌یى و گازانده‌كانى ده‌ست پێ ده‌كات هه‌رنا ده‌ڵێت "ئاخ پیرى چى لێكردین"، زانایان گه‌یشتوونه‌ته‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كى زانستى نوێ هاوكاریت ده‌كا تا هه‌ر به‌گه‌نجى بمێنیته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌موو هۆكاره‌ ده‌ره‌كییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ساڵاچوون دواده‌خا، به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى بڵاوكراوه‌ له ‌گۆڤاره‌ زانستییه‌كان باسیان له‌وه ‌كردووه‌ كه‌ چه‌ند میكانیزمێك بوونه‌ته‌ هۆى تێكچوون و له‌رزۆكى ماسوولكه‌ كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر ته‌مه‌ن، به‌ڵام به ‌نوێكردنه‌وه‌ى خانه‌ ڕیشییه‌كان ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌، تا خۆت هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت گه‌نجیت، هه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌ نوێیه‌ باسیش له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێك گۆڕانكارى كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ به‌ساڵاچوون، به‌ڵام به‌كارهێنانى ئه‌سیتى سۆدیۆم هۆیه‌كه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى مادده‌كانى نێو ماسوولكه‌كان.

هۆكارى پیرى و به‌ساڵاچوون زیاتر وه‌ستانى به‌شێكه‌ له ‌جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌ باشى وه‌ك پێشتر كار ناكات، له‌ ته‌ك ئه‌مه‌شدا رۆژ به‌ڕۆژ تواناكانى كه‌م ده‌بێته‌وه‌، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ زانایان خانه‌ ڕیشه‌ییی ناوه‌ڕاستیان جیاكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به ‌خانه‌ى پیرى ده‌ناسرێ، ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه‌ به‌هۆى نێك و ئێسكى مشك  تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و دواتر دواى پشكنین به‌هۆى ئه‌سیتى سۆدیۆم چاره‌سه‌ریان كردووه‌، دیاره‌ ئه‌م مادده‌یه‌ش پرۆتینێكى زۆرى تیایه‌.

هاوكات چاره‌سه‌ر به ‌ئه‌سیت ده‌بێته‌ بنیاتنه‌رى ماسوولكه‌ و ئێسك، چونكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌نزیم و له‌پاشاندا ده‌بێته‌ هیستۆنه‌كان، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ جینییه‌كان به ‌جۆش و خرۆش ده‌كات.

له‌ پاشان زانایان گه‌یشته‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ كه‌ به‌كارهێنانى سۆدیۆمه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى پیربوونى ماسوولكه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بونیاتى كه‌سی به‌هێز ده‌بێ  ژیانێكى ته‌ندروست به‌سه‌ر ده‌بات.