داهێنه‌ری پێژمێر(حاسیبه‌) كۆچی دواییكرد

ئاژانسه‌كانی به‌ریتانیا راگه‌یاند،دوێنی هه‌ینی 17-9-2021 داهێنه‌ری ئامێری پێژمێر (حاسیبه‌) كلایڤ سنكلێر به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

كلایڤ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ له‌نده‌ن دوایی زیاتر له‌ 10 ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دواییكرد.

كلاییڤ سنكلێر ،دوای هه‌وڵ و ماندبوونێكی،زۆر توانی ئامێری پێژمێر (حاسیبه‌) له‌ ساڵی 1972 دابهێنێت ، كه‌ به‌هۆییه‌وه‌ سوودێكی  زۆری به‌ مرۆڤایه‌تی گه‌یاند،به‌جۆرێك ئاسنكارییه‌كی باشی به‌ لایه‌نی ژمێریاری داهێنا.

ژێده‌ر- سكای نیوز

ئا- كامران