به‌رده‌ڕه‌ش.. له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌سه‌ر ڕێگای به‌رده‌ڕه‌ش-كه‌ڵه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 8 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، حازم محه‌مه‌د به‌پرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی به‌رده‌ڕه‌ش-كه‌ڵه‌ك و له‌ نزیك گوندی گرده‌پان له‌نێوان ئۆتۆمبیڵێكی جۆری شۆفرلێت  تایبه‌ت و كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌‌ 7 كه‌س كه‌ 2 پیاو و 3 ئافره‌ت و 2 منداڵ بوون و سه‌رجه‌میان له‌ناو ئۆتۆمبیلی شۆفرلێته‌كه‌ بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ شۆفێری كامیۆنه‌كه‌یه‌ به‌ سه‌ختى بریندار بووه‌.

به‌پرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌رمی قوربانییه‌كان بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش گوازراوه‌نه‌ته‌وه‌ و دواتریش بۆ مه‌به‌ستی پشكنین و توێكاری ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئاكرێ كراون.