له‌خولی پورتوگالدا سپۆرتینگ لشبۆنه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ماریتیمۆ تۆماركرد


له‌ میانی یاریه‌كانی گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی پرتوگال یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ میوانداری یانه‌ی ماریتیمۆی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر .
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆسیه‌ ئه‌لڤالادی به‌رێوه‌ چوو ، به‌ درێژایی ماوه‌ی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ له‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سێ خالی یاریه‌كه‌ بوون به‌مه‌ش چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆل تۆمار كردنیان له‌ده‌ستدا .
 له‌ دوا ساتی یاری و له‌ خوله‌كی نه‌وه‌ت ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن مال هه‌ژمار كردو یاریزانی یانه‌ی ماریتیمۆ پاولۆ ڤیكتۆری به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، له‌ جێ به‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌ش یاریزان پیدرۆ پۆرۆی ئیسپانی گۆلی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی لشبۆنه‌ تۆمار كردو یانه‌كه‌ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ حه‌ڤده‌ خال به‌روكرده‌وه‌و یانه‌ی ماریتیمۆش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و له‌ پله‌ی یازده‌مینی ریزبه‌ندی دێت .