کازمی : باوەڕ بەو کاندیدانە مەکەن کە بەڵێنی دامەزراندن و دابه‌شکردنی پارچە زەوی دەدەن

پەیامێک ئاراستەی دەنگدەرانی عێراق دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە دەنگدەران کرد، باوەڕ بەو کاندیدانە نەکەن کە بەڵێنی دامەزراندن و دابەشکردنی پارچە زەوی دەدەن.

مستەفا کازمی لە تویتێکدا کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاویکردووەتەوە پەیامێکی ئاراستەی دەنگدەران کردووە و نووسیوویەتی: "چەند رۆژێکی کەم ماوە لە بەردەم گەلەکەمان بۆ ئەوەی ئاییندەی خۆی لە رێگەی بەشداریکردنی فراوان لە ھەڵبژاردنەکان و ھەڵبژاردنی راست و دروستەوە، بنەخشێنێت".

ھەروەھا بۆ دەنگدەران نووسیویەتی، "بڕوا بەو کاندیدانە مەکەن کە بەڵێنی وەھمی دەدەن بۆ دامەزراندن و دابەشکردنی پارچە زەوی و دەنگ دەکڕن، گوێ لەو کاندیدانەیش مەگرن کە ھەڕەشە دەکەن، بە دەنگەکانتان لە ھەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرددا دووریان بخەنەوە و با پێکەوە ئاییندەیەک بونیاتبنێین کە شایەنی گەل بێت".