سلێمانی .. ئه‌مڕۆ شانۆی (ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕام له‌ شه‌رما ) نمایش ده‌كرێت

 كۆمه‌ڵێ له‌ ئه‌كته‌ری به‌توانا،به‌ هاوكاری به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی و ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌شی هونه‌ری شانۆ و ستۆدیۆی ئه‌كته‌ر شانۆیی (ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕام له‌ شه‌رما ) نمایش ده‌كه‌ن.

 شانۆگه‌ری (ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕام له‌ شه‌رما ) له‌ نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (دلێر ئه‌حمه‌د)  له‌نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ (شاكار غه‌ریب،محه‌مه‌د هۆشیار،دیه‌ باهیر، پروشه‌ محه‌مه‌د،زانیار عه‌بدولقادر).

 شانۆگه‌ریه‌كه‌،له‌ رۆژی 25 مانگ كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ له‌ ته‌لاری هونه‌ر هۆڵی پشتیوان به‌ده‌وی نمایش ده‌كرێت تا 4-10 به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئا- كامران