كه‌له‌م ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات و رێگری له‌ گه‌شه‌كردنی شێرپه‌نجه‌ ده‌كات

پسپۆرێكی بواری خۆراك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ك سوودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ته‌مه‌ن درێژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌.

پێگه‌ی ئێكسپرێس له‌سه‌ر زاری كریستینا میكستاس،پسپۆری بواری خۆراك گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ كه‌له‌م یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین سه‌وزه‌كان و كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌مه‌ن درێژی و رێگریكردن له‌ گه‌شه‌كردنی شێرپه‌نجه‌دا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها پزیشكانی مایۆ كلینك ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه‌ باشتره‌ گرنگی به‌ خواردنی كه‌له‌م بدرێت و له‌ ئه‌و ماددانه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ كه‌ هه‌وكردنه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.