سبه‌ی گۆگل ملیۆنان مۆبایل ده‌وه‌ستێنێ

به‌پێى ڕاگه‌یانراوێكی كۆمپانیاى گۆگڵ، سبه‌ی دووشه‌م‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى كۆمپانیاكه‌ له‌سه‌ر ملیۆنان مۆبایلی زیره‌ك ده‌وه‌ستێ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و مۆبایلانه‌ی كار به ‌سیسته‌مى كۆن ده‌كه‌ن.

كۆمپانیاكه‌ باس له‌و مۆبایلانه‌‌ ده‌كات كه‌ به ‌سیسته‌مى ئه‌ندرۆیدى 2 یان 3 كار ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا ده‌رچووه‌، بڕیاریش دراوه‌ بۆ ئه‌م دوو جۆره‌ ڤێرژنه‌ هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانى گۆگڵ بووه‌‌ستێ ئه‌گه‌ر نوێ نه‌كرێته‌وه‌ یان نه‌گۆڕدرێ.

ئه‌و خزمه‌تگوزاره‌ییانه‌ی كه‌ ده‌وه‌ستێن له‌ ئه‌ندرۆیدی 2 و 3 بریتین له‌ گۆگڵ گه‌ڕان و نه‌خشه‌ى گۆگڵ و یوتیووب و گیمێل و شوێنى گێم و ساڵنامه‌ى گۆگل ده‌گرێته‌وه‌، به‌پێى ڕاگه‌یانراوى كۆمپانیاى گۆگڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌شێكه‌ له‌و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامانه‌ی بۆ سه‌لامه‌تى به‌كارهێنه‌ره‌كانى دایناوه‌.

شاره‌زایانى له‌ ئاسایشى زانیارییه‌كان باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن كه‌ سیسته‌مه‌ كۆنه‌كان زیاتر ڕووبه‌ڕووى هاككردن ده‌بنه‌وه‌، بۆ به‌كارهێنانى ئه‌په‌كانیش پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ر ڤێرژنی مۆبایله‌كه‌ی به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ئه‌ندرۆید 3.0 نوێ بكاته‌وه‌.
Sky news