ئاشاوە

تایبەتمەندییە گەشتیارییەكەی وای كردووە لە زستانایشدا خەڵكی سەردانی بكەن
Thumbnail

ئاشاوە شوێنێكی گەشتیاری دڵگیرە،  بە دووریی 4كم دەكەوێتە رۆژئاوای هاوینەهەواری سەرسەنگ لە بەشی باكووری دامێنی چیای گارە.


ئاشاوە كەوتووەتە  شوێنێك كە  بە دارودرەخت داپۆشراوە، ئاوێكی جوانیش بەناو دارەكاندا شۆڕدەبێتەوە و تاڤگەیەكی بچووكیش دروست دەكات، چەند مۆتێل و كۆمەڵێك كەپر و شوێنی پشوودانی بۆ دروستكراوە.


بەنداوێكی ئاویش لەنێوان سەرسەنگ و ئاشاوە هەیە كە بەشێوەیەكی گشتی دەڤەرێكی رازاوەی گەشتگوزارییە و لە هاویندا گەشتیاران گەشتی بۆ دەكەن، تەنانەت تایبەتمەندییە گەشتیارییەكەی وای كردووە لە زستانایشدا خەڵكی سەردانی بكەن.

 

 

 

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv

ژێده‌ر- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار