شه‌وی یه‌ڵدا –
جه ژنی میهر چونكه رۆژی له‌دایكبوونی مه‌سیحی نه‌جات به‌خشه یان كو سۆشیانت.
ز ۆربه‌ی سریمۆنیای (sirimonia) ئاینی و مهناسیك و ئاداب و ده‌ستوری ئاینی مه‌سیحی ئهقتباسه له ئاینی میترای ، خودی عیسا و بودا دوباره‌بونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی
میترایه = میترا كاسیه ده‌وله‌تی كاردونیاشی بابلیه ، كاسیه‌كان له گه‌لانی رۆژهه‌لاتی كوردستان و چیاكانی زاگرۆسن واته خه‌لكی بوومی - سۆبارتۆ - كوردستانی كۆن پیش هاتنی هیندیه ئاریایه‌كان واته - ماده‌كان - میترا سوریاشی - خواوه‌ندی كاسیهكانه كه‌له دوای سالی1153 پێش زاین له سه‌رده‌ستی ئاكومی یه‌كه‌م دامه‌زرا بۆ ماوه‌ی 450 سال فه‌رمانره‌وای بابلیان كرد ، به ناوی بنه‌ماله‌ی سێیه‌م ، كه به‌شێك له‌و كاسیانه گه‌یشته سوریا ده‌وله‌تی میتانیان دامه‌زراند كه پایته‌خته‌كه‌ی شاری (واشۆ كانی) بوو - سه‌ركانی ئه‌مرۆ رأس العین - هه‌ردووكیان پێشینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێده‌هێنن .
سوریاش واته ئاسورا هه‌مان ئاسورای سومه‌ریه خواوه‌ندی هه‌تاو شمس - ئۆتۆ -به‌لام له كاردونیاش ووشه‌ی ئاشی هاته سه‌ر – ئاش - به مانای په‌یمان عهد به زمانی كونی كورد له‌وه وه ئاریایه‌كان به زمانی سانسكریتی ته‌رجه‌مه‌یان كرد به - ئاسورا میهر - دوای به‌س میهر مایه‌وه هه‌موو شارستانیه‌كانی ئاسیا و میزۆپۆتامیا به شێكن له شارستانیه‌تی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ،كوردستان وه‌ك خاك ولانكهی شارستانیه مه‌زنه‌كانی ئاسیا ، دوێنی هه‌بووین به‌لام ئه‌مرۆ نین تا كلتوری دزراومان نه‌هێنینه‌وه هه‌موو رۆژێ هه‌زار پێشمه‌رگه و شه‌رڤان شه‌هید بن ، دارێك له سه‌ر به‌ردێك دانانرێ نه‌ته‌وه ده‌بێ اسگورهی مێژووی خۆی هه‌بێ پێشنه‌ی مێژووی ده‌توانی ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه دامه‌زرێنێ .
یه‌ڵدا و مهسراسیمی یه‌ڵدا، كه له یه‌كه‌م شه‌وی زستان بڵندترین شه‌وی ساڵ به‌ر پا ده‌بێ، رابردوویه‌كی دوورودرێژی مێژووی هه‌یه، كه په‌یوه‌ندی هه‌یه، به خوداوه‌ندی میهر له ئاینی میترای، كه جه ژنێكه له جه ژنه‌كانی میهره گان، كه جه ژنی میهرگان و نه‌ورۆزله رۆژگاری كۆندا دوو جه ژنی سروشتی و وه‌رزی گه‌لانی بانه‌كانی ئێران و به‌رزاییه‌كانی زا گرۆس كه به‌شێكن له میرات و كلتوری سۆمه‌ریه‌كان، كه سۆمه‌ریه‌كانیش نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوون له به‌رزاییه‌كانی زاگرۆسه‌وه كۆ چیان كرد ، بۆ سه‌ر ئاوه گه‌رمه‌كانی - ده‌ڵتای - هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات له ده‌ورانی ده‌وڵه‌تی (كاردۆنیاشی بابلیه‌وه ) هه‌ڵكشان بۆ بانه‌كانی ئێران و به‌رزاییه‌كانی زاگرۆس له‌ڕێگه‌ی كاشی و خوریهكان، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئاینی میتراییه‌وه په‌ڕێنه‌وه بۆ دورگه‌كانی یۆنان و (مه‌سادۆنیا – مهكدونیا ) له رۆژئاوا و له رۆ ژههڵات گه‌یشته هه‌ردوو رووباری سهندوگهنج له هیند ته‌واوی ئهوهیلالهی گرته‌وه تا ماوه‌یه‌كیش بوو به ئاینی فه‌رمی ر ۆما، له ئاینی زه‌رده‌شتی دا میهرا ده‌بێ به‌یه‌ك له فریشته‌كانی پهنتیونی خوداوه‌ندانی ئاینی زه‌رده‌شتی.
ده‌رباره‌ی میهر و مهیره گان و ناو تهسمیهكهی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه، به‌ناوبانگترینیان له‌مه‌ڕ ئه‌و جه ژنه جه ژنی - میهره‌گان - یان جه ژنی یه‌ڵدا میهر یان میترا یه‌زدانی مه‌زن.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی ( 585 پ.ز ) ئیمپریاتۆریه‌تی ماد له‌و رۆژگاره‌دا بووه سه‌نته‌رێكی گرنگی كه‌لتوری و فه‌رهه‌نگی، ماده‌كان هه‌ڵگری هزری ئاینی ئێرانی و ئاریایی و سۆمه‌ری بوون، له‌سه‌ره‌تا ماده‌كان چه‌ندین خوداوه‌ندی جۆراوجۆریان هه‌بوو وه‌ك خوداوه‌ندی ( politizim پۆلیتیزم ) كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هێزهسروشتیهكان و توخمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مرۆڤن ، له فره‌وانبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ماد خوداوه‌ندێكی مه‌زنتر له خوداوه‌نده‌كان په‌یدابوو كه له‌هه‌موو خوداوه‌نده‌كانی تر ده‌وروبه‌ری خۆی رێزدارتر و پیرۆزتربوو كه به زمانی زانستی (هینۆتیزمی ) پێده گوترێ ،ئه‌و خوداوه‌نده‌ش - میترا - بوو ، خوداوه‌ندی خۆر و رووناكی، میهر به‌شێوه‌ی میترا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یهزدانانی هیند و ئێرانی كه پێش هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ به‌ر له زاین ناوی له به‌رد نووسه‌كان هاتوو ، له كتێبی ئاوێستایی زه‌رده‌شتیان سرووتی به‌رزی پێگوتراوه، گه‌وره‌ترین یه‌زدان به‌مانای فریشته له (سانسكریتی) به میترا و له ئاو ێستا به (میسرا) له په‌هله‌وی به (میتر) ناوی هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌و جه ژنه كه جه ژنی له‌دایكبوونی میترایه (خۆره) جه ژنی شه‌وی یهڵداشی پێ ده‌گوترێ كه ئه‌ند ێشهیهكی ئاینی هه‌یه، كه ده گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی له نێو ئه‌ند ێشهكانی ئاینی هیند وئێرانیان كه (میترا ) ده په‌رسترا.
شه‌وی یه‌ڵدا كه ئه‌مڕۆ پێی ده گوترێ شه‌و چله چه‌ندین هه‌زار ساڵ پێش ئێستا بووه، یه‌كه‌م رۆژی زستان و شه‌وی سه‌ره‌تای زستان كه شه‌وی ( زان ) و له‌دایكبوونی خۆره یان جه ژنی له‌دایكبوونی (میهرایه )، گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆره كه له‌و شه‌وه خۆر ده چێته بورجی ره‌جا و له‌وێ چیتر كورت نابێته‌وه و ده گه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و در ێژبوون ده‌چێ و شه‌و به‌ره‌و كورتی ، كه كاری گه‌ربووه ئه‌و رووداوه سروشتیه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، له كشتوكاڵ و شوانكاری به‌سه‌قام گیربوونی وه‌رزه‌كان و د ژایه‌تی سروشت له گه‌ڵ مرۆڤ له زستانی سه‌خت و سه‌رما و سه‌هۆڵ و درێژی شه‌وه‌كانی، كه كاری گه‌ربووه له‌سه‌ر دیاریكردنی زه‌مه‌نی وه‌رزه‌كانی ساڵ كه خۆی له‌دوو وه‌رزی به‌یان ده‌كرد، (زستان و هاوین ) سه‌رما و گه‌رما. كه له دواتر دوو وه‌رزه‌كانی تری ساڵ پایز و به‌هار دێنه نێو ته‌قویمی گه‌لانی بانه‌كانی ئێران له جولانه‌وه‌ی رۆژ و مانگ و جێگۆڕكێی ئه‌ستێره‌كان و دیاریكردنی ئه‌ستێره‌كانی گه‌ڕۆك كه هه‌میشه به پێی وه‌رزه‌كان له‌كاتی دیاركراودا ده‌رده‌كه‌وتن ئه‌مانه‌ش كاری گه‌ربوون له‌سه‌ر جولانه‌وه وچالاكی مرۆڤ و له شه‌و تێگه‌یشتن له‌كاته‌كانی ساڵ.
رۆشنایی رۆژ و هه‌تاوی خۆر كه له باوه‌ڕی ئه‌واندا روخساری چاك و هاوشانی یه‌زدان بووه ، كه سه‌رچاوه‌ی ژیان و خۆشی و به‌خته‌وه‌ریه، له‌لایه‌ك روناكی و له‌لایه‌كی تر گه‌رمای خۆره به تایبه‌تی گه‌رمای خۆركاری گه‌ربووه له‌سه‌ر ره‌وشی ژیانی گه‌لانی بانه‌كانی ئێران كه وه‌رزی زستان خۆی له نۆ مانگ ده‌دا.
تاریكی و شه‌و سه‌رماو سه‌هۆڵ له‌كرداری (ئه‌هریمه‌ن )نا پاكی ده ژمێردران كه سه‌ر چاوه‌ی نه‌هامه‌ت و به‌دبه‌ختی و سه‌رماو نه‌مانی خۆراكی ساڵه له‌هه ژاری و كه‌سادی جا بۆیه ئه‌و شه‌وه شه‌وێكی نه‌حس و ناموباره‌كه بۆیه جه ژنی تێدا ده گێڕن تا له ناموبارهكی رزگاریان بێت به‌یانیش رۆژ ده گه‌ڕێته‌وه روو له زیادی ده‌كا و جه ژن ده‌ست پێده‌كات كه رۆژی له‌دایكبوونی میهرایه (رۆژه ) شه‌و ده‌شكێ و رۆژ سه‌رده‌كه‌وێ هێزی خێر سه‌رده‌كه‌وێ شه‌ڕ له نێو ده‌چێ.
یه‌ڵدا شه‌وی یه‌كه‌می زستانه شه‌وی كۆتایی پایزه یه‌كه‌م دهكهو ێته بورجی ( گیسك) جه‌دی و دووه‌م ده‌كه‌وێته بورجی (كه‌وان) قوس.
تاریكی روو و روخساری ئه‌هریمه‌نه، ئاسه‌واری خرا په و به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌ت و هه ژاریه، رۆشنایی تهجلیاتی یه‌زدانیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و شه‌وه ئاگر ده‌كه‌نه‌وه تاریكی و روخساری ئه‌هریمه‌ن له‌نێو ده‌چێ، یه‌كه‌م رۆژی مانگ (دی ماه) – ابوریحانی بیرۆنی - ده‌ڵێ : (دی ماه - هه‌روه‌ها خۆرماهیشی پێ ده گوترێ، هه‌روه‌ها (90) رۆژیشی پێ ده گوترێ چونكه له‌نێوانی ئه‌و رۆژه و رۆژی نه‌ورۆز 90 رۆژنێوانیان هه‌یه.
میهر یا خورشید یا - مه‌سیحایی رزگاركه‌ر-المسیح المنقژ - كه جیهان له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی نگبه‌تی ئیبلیس (ئه‌هریمه‌ن) رزگار ده‌كات، به‌م شێوه‌یه رۆژی 25ی دیسامبهركه به‌رامبه‌ره به 1ی به‌فرانبار (دی ماه) ئه‌و رۆژه به‌ناوی له‌دایكبوونی میترا جه ژن گێڕدرا، به‌تایبه‌تی له رۆما.
به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی چواره‌می زاینی به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌ك له سالی (كه‌بیسه ) ساڵی پڕ - روویدا، رۆژی له‌دایكبوونی میهرای رزگاركه‌ر كه‌وته رۆژی 25ی دیسامبه‌ر تا ئه‌و كاته رۆژی (ته‌وه‌لودی) له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی -عیسى - لهشهشهمی ( ژانویه) جه‌ژن ده گێڕدرا.
میهرا كه ئاینی زۆربه‌ی خه‌ڵكی رۆما و ئه‌وروپا بوو ، كه‌م كه‌م ئاینی مه‌سیحی له رۆما و هه‌ندێ شاری ئه‌وروپادا به‌ڵاو بووه‌وه ، سه‌ر پهرشتیارانی كه‌نیسه نه‌یانتوانی رۆژی 25ی دیسامبه‌ر وه‌ك جه ژنێكی زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌سه‌ریدا زاڵ ببن و له نێوی ببه‌ن، بۆیه به نا چاری هه‌مان رۆژیان را گه‌یاند به رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا.
یه‌ڵدا زاراوه‌یه‌كی سریانی ئارامیه ،هه‌مان مانای (تولودی) عه‌ره‌بی یه، به‌رامبه‌ره به (نۆیل) ئینگلیسی.
یه‌ڵدا : واژه‌یه‌كی سریانیه به مانای له‌دایكبوون، رۆمیه‌كان له شوێنی ئه‌و په‌یڤه (ناتالیس)یان (Natalise) هه‌بووه جێگه‌ی یه‌ڵدا و تهوهلودیان به‌كارهێناوه، هه‌موو مه‌سیحیه‌كان له‌شه‌وی یه‌ڵدا جه ژن ده گێڕن به‌مانای رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی (عیسا) سڵاوی خوا لێ بێ.
(یه‌ڵدا – نوئیڵ – ناتالیس)
شه‌وی یه‌كه‌می زستان له بڵندترین شه‌و ، ساڵ رۆژی له‌دایكبوونی میهرا- میهرا ده‌ر ئه‌نجامی زواجی مقدس له دایك ده‌بێ له كاتی حه‌ج كردن زواجی كاتی له گه‌ل ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تایبه‌تن به خزمه‌تكردنی په‌رستگا سریمۆنیایهكه له مانگی نیسان ده‌ست پیده‌كات ئه‌و منداله ئه‌گه‌ر كوربوو له نیوان شهورۆژهكانی 25 تا 26 له دایك بێ به كوری خواوه‌ند داده‌نریت نه‌ریته ئاینیه له سومه‌ر و له بابل به ئه‌وجی خۆی گه‌یشت زۆربه‌ی پیاوه مه‌زنه‌كانی مێژوو دایكیان دیاره خزمه‌تكاری معبد په‌رستگایه دایكی دیاره باوكی دیار نیه هه‌ندێك له‌وانه هه‌ر حه‌وت ( ئابكالۆ- په‌ندیار حه‌كیمه‌كانی ) سۆمه‌ر پیش تۆفان و سارگۆنی ئه‌كه‌دی – حامۆرابی بابلی – بودا – كریشنا – ئاشیل یونانی و
عیسای ناصری و چه‌ندین كه‌سایه‌تی .
به دوای سه‌ره‌تایه‌كی تازه بۆ گه‌لی كوردی مه‌زلوم و خۆخۆری ئه‌مرۆ و عه‌ریقی مێژوو
یوسف برادۆستی پیرمام 2018-12-20