پێترا مارتیچی كرواتى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی تۆماركرد

له‌ پاڵه‌وانێتی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی


له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ ململانێكانی‌ قۆناغی سێیه‌می ئاستی خانمان

 كچه‌ یاریزانی كڕواتی پێترا مارتیچ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش سێ له‌ كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م، له‌م قۆناغه‌شدا، مارتیچی پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان ڕووبه‌ڕووی كایا كانێپی ئیستۆنی ده‌بێته‌وه، له‌ یاریه‌كی دیكه‌شدا، گاربین موگوروزای ئیسپانی و پۆلێنكراوی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئێلینا سڤیتۆلینای ئۆكراینی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
104,964
Mirin
3,436
dîsadîtin
85,814
Cases
607,587
Mirin
12,935
dîsadîtin
567,898
Cases
94,572,376
Mirin
2,023,325
dîsadîtin
67,524,766