تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغدا 40 قوربانى لێكهوتهوه
ئەمڕۆ هەینی 21-6-2019 تهقینهوهیهك لە حوسەینییەی ئیمام ئەلمونتەزیر لە ناوچەی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدا بەهۆی پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوە ئهنجام دراو بههۆیهوه ژمارهیهك كهس بوونه قوربانى.
ئەم ئێوارەیە تەقینەوەیەكی گەورە بەغدای پایتەختی فیدراڵی هەژاند، به هۆیهوه زیاتر لە 10 كهس كوژران و 30 كهسیش بریندار بوون.
تەقینەوەكە حوسەینیەیەكی شیعەكانی لە ناوچەی بەلەدیاتی رۆژهەڵاتی بەغدا كردبووە ئامانج، خۆكوژێك بە پشتێنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشەكەی ئەنجام داوە.
پۆلیسی عێراق رایگهیاند" تەقینەوەکە لەکاتی هاتنەدەرەوەی نوێژخوێنان لە رێگەی پشتوێنی بۆمبرێژکراوەوە رووداوە و هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی ناوچەکەیان کردووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.
پێشتر میسال ئالوسی، سەرکردەیەکی عێراقی هۆشداری دابوو لە تەقاندنەوەی مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لەلایەن میلیشیاکانی وڵاتەکەوە بۆ زیادکردنی ناکۆکییە تایفییەکان و بەکارهێنانی هاووڵاتییانی عێراق وەک قەڵغانی مرۆیی لە بەرامبەر گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران.
- Log in to post comments