چین مووشه‌كێكی كیشوه‌ربڕی نمایشكرد كه‌ دوورترین مه‌ودای هه‌یه‌ له‌جیهاندا

له‌توانایدایه‌ 10 كڵاوه‌ی جه‌نگیی هه‌ڵبگرێت

په‌كین مووشه‌كێكی كیشوه‌ربڕی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ی تشرینی یه‌كه‌م، چین له‌ نمایشێكی سه‌ربازییدا نوێترین مووشه‌كی كیشوه‌ربڕی له‌جۆری "DF-41" نمایشكرد، كه‌ دوورترین مه‌ودای له‌جۆری خۆی هه‌یه‌ له‌جیهاندا.

چین ده‌ستی كرد به‌ دیزاینكردنی ئه‌م مووشه‌كه‌ له‌ ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌م مووشه‌كه‌ به‌ سووته‌مه‌نی قورس كارده‌كات و پێكدێت له‌ 3 یه‌كه‌، له‌ ساڵی 2012 ده‌ستیكرد به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز، ئه‌وپه‌ڕی مه‌ودای ئه‌م مووشه‌كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 14هه‌زار كیلۆمه‌تر و، له‌توانایدایه‌ 10 كڵاوه‌ی جه‌نگیی هه‌ڵبگرێت، له‌نێوانیاندا كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی، ئه‌مه‌ش رێگریگرتن له‌و مووشه‌كه‌ زۆر ئه‌سته‌م ده‌كات.

درێژی ئه‌م مووشه‌كه‌ ده‌گاته‌ 21 مه‌تر و، تیره‌كه‌ی له‌نێوان 220 - 250 سانتیمه‌تر ده‌بێت و، ده‌توانرێت له‌سه‌ر سه‌كۆی جێگیركراو له‌سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی جووڵاو له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بته‌قێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بته‌قێنرێت له‌ پێگه‌ی ژێر زه‌وییه‌وه‌ و، وردی پێكانی له‌نێوان 100 - 500 مه‌تر ده‌بێت.جێی باسه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ی 70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆماری چین، چین گه‌وره‌ترین نمایشی سه‌ربازیی ئه‌نجامدا له‌مێژووی خۆیدا، كه‌ تێیدا نزیكه‌ی 15هه‌زار سه‌رباز و، 580 تانك و زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و، 160 فڕۆكه‌ی جیاواز و هێلیكۆپته‌ر به‌شدارییان تێدا كرد.

Kurdistan CT

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356