ده‌قى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان

بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوەو نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە

دواى ته‌واو بوونى ماوه‌ى یاساى به‌رێز مه‌سعود بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌ نامه‌یه‌ك كه‌ ئاڕاسته‌ى په‌ڕله‌مانى كوردستانى كردووه‌، تێیدا داوا له‌ په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌كات كه‌ ناكرێت یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه‌،یان ته‌مه‌نى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه‌،داواده‌كات په‌ڕله‌مانى كوردستان ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قى نامه‌كه‌ى به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌ 

بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سڵاوێکی گەرم بەپێی فەرمانی ھەرێمی (١٢٨) لە ١٢/٧/٢٠١٧ داوامان کردووە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم لە رۆژی (١/١١/٢٠١٧) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ئامادەکارییەکان بۆ ھەردوو ھەڵبژاردن ھەڵپەسێردرا  لە (٢٤/١٠/٢٠١٧) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە. سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم لەدوای ١/١١/٢٠١٧  بەردەوام بوونم لەم پۆستە رەتدەکەمەوەو نابێت یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی ھەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەربکرێت منیش وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم مەسعود بارزانی ٢٨/١٠/٢٠١٧