له‌ رووداوێكى دڵته‌زێن، دره‌نگانى ئه‌م شه‌و هاوڵاتییه‌ك گیان له‌ ده‌ست ده‌دات

دووانى دیكه‌ش به‌ سه‌ختى بریندار ده‌بن

دره‌نگانى ئه‌م شه‌و ئۆتۆمبێلێك توشى رووداوى هاتووچۆ ده‌بێت به‌و هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك گیان له‌ ده‌ست ده‌دات ودووانى دیكه‌ش بریندارده‌بن

په‌یامنێرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان (سالار نامیق) پێى راگه‌یاندین كه‌وا دره‌نگانى ئه‌م شه‌و له‌ سه‌ر رێگاى خه‌بات-هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك به‌ سێ سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌ له‌ یه‌ك خێزان ده‌بن  به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان توشى رووداێكى دڵته‌زێن ده‌بن و له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ سه‌ر نشینه‌كه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌دات كه‌ ئافره‌ته‌ و دووانه‌كه‌ى دیكه‌ش به‌ سه‌ختى بریندار ده‌بن به‌ كۆمه‌كى هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر. 

شایانى باسه‌ رێگه‌ى هه‌ولێر –خه‌بات هه‌رچه‌نده‌ دووسایده‌ به‌ڵام ناوه‌وه‌ رووداوى هاتووچۆى دڵته‌زێنى لێ رووده‌دات،هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خراپ بوون و تێكچوونى رێگاكه‌ و تیژڕه‌وى به‌ شێكى هاوڵاتیان و پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ رێنمایى و یاساكانى هاتووچۆى تایبه‌ت به‌ لێخوڕینى ئۆتۆمبێل