نه‌وزاد هادى: هه‌رچى پێویست بێت بۆ یوسف راسته‌وخۆ پێوه‌ندیم پێوه‌ بكه‌ن

نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ردانى( یوسف) ى مه‌زڵومی كرد، ئه‌و منداڵه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ درابوو

 

نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر به‌یاوه‌ری عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ، سه‌ردانى( یوسف) مه‌زڵومیان كرد، ئه‌و منداڵه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ درابوو ..

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند یوسف هه‌رچى پێویست بوو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكه‌ن و هه‌موو پێداویستییه‌كى ژیانى بۆ دابین ده‌كرێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ باری ئاسایی خۆی ..

پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت تاوانبار سزاى عادیلانه‌ وه‌ربگرێت به‌پێى یاسا ، ناكرێت زوڵم و سته‌م له‌ منداڵ بكرێت ، ده‌كرێت بزانرێت كه‌ داهاتووى یوسف رۆن بێت و ژیانێكى ئاسایی بژیت وه‌كو هه‌ر منداڵێكى ئاسایی ..

جێى باسه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن دراوسێكانییه‌وه‌ زانرا كه‌ له‌هه‌ولێر له‌ گه‌ڕه‌كى (سه‌فین دوو) ، منداڵێك به‌نێوى یوسف ماوه‌ى 20 رۆژ بوو له‌لایه‌ن دایكى خۆیه‌وه‌ به‌ زنجیر له‌ حه‌وشى پشته‌وه‌ خانوه‌كه‌یان به‌سترابۆوه‌و به‌ دڕاندانه‌ترین شێواز ئه‌شكه‌نجه‌ درابوو و پاشان لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار یوسفیان گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ و تا ئێستا چاره‌سه‌ر ته‌واوى بۆ ده‌كرێت و دایكیشى ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ وه‌كو تاوانبارى راسته‌وخۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانى یوسف