فڕۆكه‌كانی سوپاى توركیا سنووری سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن

زه‌ره‌ر و زیانی بۆردومانه‌كه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه‌

چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر 2 فرۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا به‌ بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ و گه‌ریلاكانی ئه‌و حیزبه‌، چیای ئێشمێ یان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كرد.

تا ئێستاش فرۆكه‌كان به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و زه‌ره‌ر و زیانی بۆردومانه‌كه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه‌.