به‌ ڤیدیۆ.. كوردستان تیڤی گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له‌ شاری مۆسكی پایته‌ختی‌ رووسیا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌كانی سه‌رده‌م داده‌نرێت

مزگه‌وتی مۆسكۆ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌كانی سه‌رده‌م داده‌نرێت له‌ رووسیا و سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا. 

ئه‌و مزگه‌وته‌ له‌ شه‌ش نه‌هۆم پێك دێت و به‌رزی گومبه‌زه‌كه‌ی 46 مه‌تره‌ و هه‌روه‌ها به‌رزی مناره‌كانیشی نزیكه‌ی 72 مه‌ترن‌ .

مێژووی درووستكردنی ئه‌و مزگه‌وته‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ساڵی 1904ی زایینی و له‌ ساڵی 2007 حكوومه‌ت بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌ی ده‌ركرد و له‌ 2015 شدا به‌ ئاماده‌بوونی ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆككۆماری رووسیا به‌ فه‌رمی به‌ ڕووی موسوڵماناندا كرایه‌وه‌.