له‌ هه‌ولێری پایته‌خت مه‌ڕاسیمی نوێژی جه‌ژن له‌ كه‌شێكی ئارام و ئاسایشێكی تۆكمه‌دا به‌ڕێوه‌چوو

هاووڵاتییان به‌ مه‌به‌ستی نوێژ خوێندن و گه‌ردن ئازایی و پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌

هاوشێوه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌شێكی ئارام و ئاسایشێكی تۆكمه‌دا مه‌ڕاسیمی نوێژی جه‌ژن له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. 

وه‌كو نوێژی جه‌ژنی هه‌موو ساڵێك هاووڵاتییان به‌ مه‌به‌ستی نوێژ خوێندن و گه‌ردن ئازایی و پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌، وه‌كو نه‌ریتێكی جوان و به‌رده‌وامیش له‌ هه‌ولێری پایته‌خت مه‌ڕاسیمی نوێژی جه‌ژن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.