هاوڵاتییه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ فیشه‌ك كوژرا

له‌گوندی كانی تووی ناحیه‌ی بنگرد

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكیدا ڕایگه‌یاند: له‌گوندی كانی تووی ناحیه‌ی بنگردی سه‌ربه‌قه‌زای دوكان هاوڵاتییه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكرا.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان هاوڵاتییه‌كه‌ به‌ برینداری بۆنه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستدا.

 شایه‌نی باسه‌ به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ و تاوان هاوڵاتییه‌كه‌ 3 گوله‌ی پێوه‌ بووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بنگرده‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد به‌رده‌وامه‌ .

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: هاوڵاتیه‌كه‌ ناوی (م ، م ، ڕ) ه‌و له‌دایكبوی 1954 , شه‌وی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكیدا ڕایگه‌یاند: له‌گوندی كانی تووی ناحیه‌ی بنگردی سه‌ربه‌قه‌زای دوكان هاوڵاتییه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكرا.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌فریاگوزارییه‌كان هاوڵاتییه‌كه‌ به‌برینداری بۆنه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستدا.

شایه‌نی باسه‌ به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ و تاوان هاوڵاتییه‌كه‌ 3 گولله‌ی پێوه‌ بووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بنگرده‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد به‌رده‌وامه‌ .

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: هاوڵاتیه‌كه‌ ناوی (م ، م ، ڕ) ه‌و له‌دایكبوی 1954 , شه‌وی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێكراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .