رۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی: ئیسرائیل هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عێراق

چه‌ند بنكه‌یه‌ی ئێرانی ده‌ست نیشان كردووه‌

رۆژنامه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی كوه‌یتی ئاشكرای كردووه‌ ، ئیسرائیل چه‌ند بنكه‌یه‌ی ئێرانی له‌ نێو خاكی عێراق ده‌ست نیشان كردووه‌و به‌ نیازه‌ هێرشی بكاته‌ سه‌ر.

رۆژنامه‌كه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌ ئیسرائیل به‌ نیازه‌ هێرشی بكاته‌ سه‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ دوومانگی رابردوو وێنه‌گیراون، له‌ وێنه‌كانیشدا شاری میهران و باشماخ و ده‌روازی سنووری شه‌لامچه‌ی سنووری به‌سره‌ له‌ نزیك كوه‌یت ده‌رده‌كه‌وێ.

ktv

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ به‌ پێی زانیاری سه‌رچاوه‌ی نزیك له‌ رووداوه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئیسرائیل چاودێری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێرانی كردووه‌ كه‌ ویستویه‌تی رێگایه‌كی وشكانی كه‌ له‌ ته‌هرانه‌وه‌ به‌ به‌غدا تێپه‌ڕ ده‌بێ و ده‌گاته‌ نێو خاكی سوریا، به‌كاربێنێ.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: هه‌ندێك بنكه‌ی سه‌ربازی عێراق كه‌ پێشتر له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دابوون، له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی H3.

ktvktvktv

ئاماده‌كردنی: رزگار