وێنه‌ى ئه‌و پۆلیسه‌ى ئه‌مڕۆ له‌هێرشی چه‌كداران بۆ سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر بریندار كرا

ماوەی 16 ساڵە پۆلیسە

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  23ى ته‌موزی 2018 ، سێ چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر ، له‌كاتى په‌لامار دانه‌كه‌یان رووبه‌رووی پۆلیسى پارێزگا بوونه‌ته‌وه‌ و برینداریان كردووه‌ . 

به‌پێی زانیاریه‌كان پۆلیسه‌ برینداربووه‌كه‌ ناوی ئەحمەد سەلیمه‌ ،  ئەحمەد سەلیم ماوەی 16 ساڵە پۆلیسە و باوکی پێنج منداڵە ، ناوبراو له‌هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ  شانی چەپی بریندار بووە و  له‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى باشه‌

 

police


شوان عه‌زیز