سبه‌ى مووچه‌ى ئه‌م شوێنه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

مووچه‌ى مانگی 5


به‌پێى زانیاریه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 15 ى ئابی 2018 ، مووچه‌ى مانگی 5 ى 2018  ى  ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت .


به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستانه‌ ، وه‌زاره‌ته‌كه‌  له‌دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى دیكه‌ به‌رده‌وامه‌ ،  به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بڕه‌ پاره‌ی به‌غداش كه‌بڕیاره‌ له‌ڕۆژانى داهاتوو بگات مووچه‌ى ته‌واوی وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت .


شوان عه‌زیز