ئه‌حمه‌د سالار یاده‌وه‌ره‌ییه‌كانی خۆی ده‌كات به‌ كتێبێك

له‌ 600 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " ئه‌حمه‌د سالار" دوای ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی ژیانی خۆی له‌ ژێر ناوی " ئه‌و ساتانه‌ی ناسرێنه‌وه‌ " به‌ شێوه‌ی زنجیره‌ بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌ ئێستادا وه‌ك كتێب چاپی كردووه‌ و له‌ نزیكترین ماوه‌دا بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌حمه‌د سالار ئاشكرایده‌كات ، كتێبه‌كه‌ی له‌ ژێر ناوی " رۆژان " چاپكردووه‌ و  له‌ 600 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌ وله‌ نزیكترین كاتدا بڵاویده‌كاته‌وه‌ ، وتیشی كتێبه‌كه‌ی باس له‌  ژیان و بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهاته‌كانی كاتی گه‌نجی و پیری خۆی به‌ خۆشی و ناخۆشییه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات .

 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان " فه‌رهاد محه‌مه‌د " سه‌رپه‌رشتیكردنی چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌ و له‌ نزیكترین كاتدا له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ واژووی خۆی و فه‌رهاد محه‌مه‌د بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات، هه‌ركه‌ كتێبه‌كه‌ ده‌خوێنییه‌وه‌ له‌وه‌ تێده‌گه‌یت كه‌ ناوبراو زۆر به‌ راشكاوانه‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی تێدا دركاندووه‌ .

ئه‌حمه‌د سالار هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێكی ناسراوی كورده‌ و یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ه‌كته‌ره‌كانی كورد ، به‌شداری له‌ چه‌ندان فیلم، دراما و شانۆگه‌ری كوردیدا كردووه‌ .