كۆسره‌ت ڕه‌سول جه‌ژنی قوربانى له‌ سه‌رۆك  بارزانی پیرۆز ده‌كات

كۆسره‌ت ڕه‌سول بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی  مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-

به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

سڵاوێكی گه‌رم

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌  له‌ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیواخوازم ته‌ندروستیتان باش بێت و له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بن.

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ئومێد ده‌كه‌م  كه‌ هه‌موو لایه‌كمان  هاوكاربین بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ڕۆڵی سیاسی هێز و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و كاراكردنی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان