ڕۆمانێكی نووسه‌ری كورد"چیا په‌روێزپوور" به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاوكرایه‌وه‌

هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ده‌نگی حه‌ماسه‌ت، خۆشه‌ویستی و مۆسیقا بێت

ڕۆمانی (بۆنی خشتی سوور) له‌ نووسینی "چیا په‌روێزپوور" نووسه‌ری كوردی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و له‌ ژێر ناوی "The Smell of Red Bricks" بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ پێناسه‌ی ڕۆمانی (بۆنی خشتی سوور) له‌ ماڵپه‌ڕی ئامازۆن هاتووه‌: بۆنی خشتی سوور ده‌نگێكی نوێیه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ بۆ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ تووشی شه‌ڕ، نه‌هامه‌تی و توندوتیژی بووه‌ و نووسه‌ر هه‌وڵی داوه‌ له‌ جیهانی گێڕانه‌وه‌دا ده‌نگی ڕه‌سه‌نی ئه‌و دۆخه‌ بێت.

چیا په‌روێزپوور نووسه‌ری ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ دایكبووی شاری سنه‌ ناوه‌ندی پارێزگای كوردستانی ئێرانه‌.

چیا ژه‌نیاری ته‌مۆره‌یه‌ و به‌ پێی حه‌ز و خولیاكانی، مێژوو و ئۆستووره‌ و ئه‌فسانه‌ی كردۆته‌ كاكڵی بۆنی خشتی سوور.

نووسه‌ر، ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ سوورڕئیاڵ كه‌ به‌ سلۆبێكی جیهانی و ڕوانگه‌یه‌كی لۆكاڵی داڕێژراوه‌ وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: ڕۆمانه‌كه‌ ده‌ڕوانێته‌ كۆمه‌ڵكوژی و مه‌رگ به‌ تێكه‌ڵاوێك له‌ ئه‌ڤین و حه‌ماسه‌ت.

به‌ گوته‌ی نووسه‌ر (بۆنی خشتی سوور) له‌ كه‌شێكی میترائیدایه‌ و كه‌سایه‌تییه‌كانی، به‌ مۆسیقا، سه‌ما و ته‌مووره‌ به‌رگه‌ی تراژێدیا  ده‌گرن و مانای مه‌رگ ده‌گۆڕن.

ڕۆمانه‌كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ده‌نگی حه‌ماسه‌ت، خۆشه‌ویستی و مۆسیقا بێت كه‌ هه‌مان مێژووی كورده‌.

«(بۆنی خشتی سوور) له‌ دووتۆی ١٤٥ لاپه‌ڕه‌ و له‌ لایه‌ن بڵاوكراوه‌ی له‌نده‌ن (Transnational Press London) و به‌ زمانی ئینگلیزی له‌چاپ دراوه‌ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران